بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.6 پله دوورگه‌یه‌كی فلیپین ده‌هه‌ژێنێت
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك دوورگه‌یه‌كی فلیپین ده‌هه‌ژێنێت و تاكو ئێستا ئاماژه به زیانه گیانی و مادییه‌كان نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دوورگه‌ی مینداناوی له فلیپین روویدا.
ئه‌و ناوه‌نده ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 7.6 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فلیپین له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه، مه‌ترسی روودانی تسۆنامییه‌كی وێرانكه‌ر ده‌كرێت.
مینداناو دووه‌م گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی فلیپینه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 140 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌ندی هۆشداریدان له تسۆنامی له زه‌ریای هێمن له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌هێزی گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی فلیپین، هۆشداری ده‌درێته چوار وڵات كه مه‌ترسی روودانی تسۆنامییان له‌سه‌ره، كه بریتین له فلیپین، ئینۆنیزیا، مالیزیا و پالاو.