سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا، لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.

ئێوارەی رۆژی شەممە (2ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی ئیماراتەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و خەڵکی ئیمارات کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کرد.

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، ئاماژەی بە پەیوەندیى تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد و جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان، وەک نموونەیەکی گەش و درەوشاوە لە عێراق و ناوچەکەدا كرده‌وه‌.

دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتيی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.