بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس: هیچ بارمته‌یه‌ك ئازاد ناكه‌ین تا كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه نه‌یه‌ت
K24 – هەولێر:
بزووتنه‌وه‌ی حەماس رایدەگەیه‌نێت، تا کۆتایی بە شەڕی غه‌ززه نەیه‌ت، هیچ بارمتەیەک ئازاد ناكه‌ن.
ساڵح عەروری، سەرکردە له بزووتنه‌وه‌ی حەماس، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رایگەیاند، ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان رادەگرن، تا ئەو کاتەی شەڕی غەززە بە تەواوی کۆتایی دێت.
ئه‌و سەرکردەیه‌ی حەماس ئاشکراشی دەکات، ئەو بارمته ئیسرائیلییانه‌ی تا ئێستا لەلای بزووتنەوەکە دەستبەسەر کراون، سەربازی ئیسرائیل و خەڵکی مەدەنین، کە لە ریزی سوپای ئیسرائیل خزمەتیان کردووە.
جەختیش دەکاتەوە، هیچ بارمتەیەکی دیکە ئازاد ناکەن، تا ئه‌و کاتەی ئاگربەست رادەگەیه‌ندرێت و سەرجەم زیندانیکراوە فەڵەستینییەکانی لای ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.