عەلی باپیر: لایەنە سیاسییەكان نەرمیان نواندووە

كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی ناوخۆ بە باشی بەڕێووە دەچن

K24 – ھەولێر

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان رایگەیاند، لایەنە سیاسییەكان نەرمیان نواندووە.

عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستسان24 راگەیاند: "كۆبوونەوەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكان، تا ئاستێكی باش لایه‌نه‌كان نه‌رمیان نواندووه‌ و كۆبونه‌وه‌كانیش به‌ره‌وپێشده‌چن".

سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان گوتی: "ئامانج له‌ كۆبونه‌وه‌كان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووەی ھەرێمی كوردستان".

ئەمڕۆ فواد حوسێن نوێنەری مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەستپێكرد و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە.