فوئاد حوسێن و عەلی باپیر لە كۆبوونەوەدان

K24 – ھەولێر

بە مەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و دەستپێشخەریەكەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكان، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەستیپێكرد.

ئەوە لەكاتێكدا كە لە رۆژانی رابردوودا فوئاد حوسێن بە نوێنەرایەتی بارزانی سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكان كۆبووە، وەك پێشتر راگەیاندراوبوو گەری دووەمی كۆبوونەوەكانی نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەست پێدەكات.