بەریتانیا هۆشداری لەبارەی گەرووی باب مەندەب دەدات

گەرووی باب مەندەب
گەرووی باب مەندەب

K24 – هەولێر:

ئاژانسی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەری تەقینەوەیەک لە گەرووی باب مەندەب لە دەریای سوور بە ئارستەی یەمەن هەیە، بۆیە پێویستە کەشتییەکان ئاگاداربن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (3ـی کانونی یەکەمی 2023) ئاژانسی دەریایی بەریتانیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەری ھەیە، تەقینەوەیەک لە گەرووی باب مەندەب لە دەریای سوور بە ئاراستەی یەمەن روو بدات، هاوکات لە پەیامەکەدا داوای لە کەشتییەکان کرد کە لەوبارەیەوە ئاگاداربن.

لە پەیامەکەدا داوای لە کەشتییەکان لە گەرووی باب مەندەب کراوە کە لەوبارەیەوە ئاگاداربن و ھەر کردەیەکی گوماناویان لە ناوچەکە بەدی کرد، ئەوا با لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە.

گەرووی باب مەندەب یەکێکیە لە گەرووە گرنگ و ستراتیژییەکانی جیهان، کە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن لە دەریای عەرەبدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها ئەم گەرووە بە دەرگای باشووری دەریای سوور، کەنداوە عەدەن، زەریای هادی و هیندی دادەندرێت.

هاوکات لەڕووی جیۆپۆلەتیکەوە شوێنێکی گرینگە و چەند دەوڵەتێک دەستیان بەسەرداگرتووە و دەوڵەتانی ئاسیاوی دەسەڵاتێکیان هەیە بەسەریدا لەڕێگەی یەمەنەوە، هەریەکە لە دەوڵەتانی ئەریتیریا، جیبۆتی و بەشێکی گەورە لەسۆماڵ کە وڵاتی ئەفریقین دەسەڵاتیان هەیە بەسەریدا.

بەهۆێ گرنگی ئەم گەرووە لە بازرگانی گواستنەوەدا  بەڕێژەیەکی زۆر و سوود و قازانج دەگەیەنێت بەو دەوڵەتانەی کەدەکەونە سەر ئەم گەرووە، هەروەها بایەخێکی گرینگیشی هەیە بۆ ئەو دەوڵەتانەی کە دەکەونە ئەم رێگا بازرگانییە.