رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل: ته‌واوی دیمه‌نه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر له كامێراكانی چاودێری نه‌ماون
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كامێرانه‌ی كه به درێژایی سنووری نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه داندرابوون و رووداوه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ریان تۆماركردبوو، به یه‌كجاره‌كی ره‌شكراونه‌ته‌وه و تۆماره‌كان نه‌ماون.
نووسه‌ری ئیسرائیلی ئه‌میر بۆهبۆت له رۆژنامه‌ی (والا) كه به زمانی عیبری ده‌رده‌چێت نووسیوویه‌تی: "ته‌واوی ئه‌و كامێرانه‌ی چاودێری له سنووری نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل دانراون و هێرشه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماسی بۆسه‌ر ئیسرائیل تۆماركردبوو، نه‌ماون و ره‌شبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شڵێت: "ڤیدیۆكان وه‌ك ئه‌وه وان كه هه‌ر بوونیان نه‌بێت".
پێشتریش به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاندبوو، ڤیدیۆكان ماون، به‌ڵام سنووردار كراون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێگه‌پێدانی ئه‌منییان بۆ بینینی نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه ئیسرائیلییه، ته‌لئه‌ڤیڤ تیمێكی بۆ كاره‌كانی حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر پێكهێناوه، تاكو سنووری نێوانیان له‌گه‌ڵ غه‌ززه بپارێزن و به‌هێزی بكه‌ن.
ئه‌و نووسه‌ره ئیسرائیلییه ده‌شڵێت: "پله‌دارێكی ئیسرائیل له‌كاتی سه‌ردانی بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان رایگه‌یاند، ته‌واوی ڤیدیۆكانی رووداوه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و هێرشه‌كانی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل دیلیت كراون، بۆیه ده‌بێت لێكۆڵێنه‌وه بكرێت".
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15523 فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
دوێنێش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
گوتبوشی: "ئامانج له به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه بریتیه له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".