ئینفۆگرافیک.. بڕی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا بڕی زیاتر لە 151 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە و نزیکەی 756 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و دەکاتە زیاتر 58%ـی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە پارێزگای هەولێر؛ نزیکەی 60 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە، پارێزگای سلێمانی؛ نزیکەی 59 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و لە پارێزگای دهۆکیش؛ نزیکەی 32 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

لەم ئینفۆگرافیەکەدا سنوور ئالانی زانیاری ورد لەبارەی بڕی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.