یواڤ گالانت داوای ئازادکردنی 17 بارمتە دەکات
K24-هەولێر:
یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس پابەندی ئازادکردنی ئەو 17 ژن و منداڵە ئیسرائیلیانە نەبوو کە هێشتا وەک بارمتە لەژێر دەستیان ماونەتەوە و دووپاتی لەوە کردەوە، پێویستە بزووتنەوەی حەماس پابەندی قسەکانی بێت.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لەسەر ئازادکردنی بارمتەی دیکە قسەی زیاتر لەگەڵ حەماس ناکەین تاوەکو ئەو 17 ژن و منداڵە ئازاد نەکەن کە وەک بارمتە دەستبەسەری کردوون و بەڵێنی ئازادکردنیانی دابوو، گوتیشی، قسەکردن لەسەر ئازادکردنی بارمتەکانی دیکە، مانای دەستبەردانە لە ئازادکردنی 17 ژن و منداڵەکەی داوای ئازادکردنمان کردن.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، ژمارەی بارمتەکانی ئیسرائیلی ژێر دەستی بزووتنەوەی حەماس و لایەنەکانی دیکە لە کەرتی غەززە، 136 بارمتەن و ئەو 17 ژن و منداڵەشی تێدایە کە گالانت باسیانی کرد.
ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، چڕکردنەوەی هێرشەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکانە.
رۆژی هەینی ئاگر بەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات، بەر لە دەستپێکردنەوەی جەنگ، بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل یەکتریان تۆمەتبار کرد بە درێژ نەکردنەوەی ئاگربەستەکە کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند و دەیان بارمتە لە کەرتی غەززە ئازادکران و سەدان دیلکراویش لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل ئازادکران.
بەپێی زانیاریەکانیش، بزووتنەوەی حەماس لە هێرشی 7 ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل، 240 ئیسرائیلی لە خەڵکی ئاسایی و سەربازیی وەک بارمتە گرت، ئیسرائیل بە بیانووی ئەوەی فشار دەخاتە سەر حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، لە رۆژی دوای ئاگربەستەکەوە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕتر کردووە.
جهنگی ئیسرائیل – حهماس له حهوتی ئۆكتۆبهری رابردوو ههڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15523 فهڵهستینی له كهرتی غهززه، كه زۆربهی كوژراوه فهڵهستینیهكان ژن و منداڵن، ئهمه لهكاتێكدایه ئیسرائیل بهڵێنی داوه بزووتنهوهی حهماس لهناو ببات.
ئاماژه بهوهشكراوه، زیاتر له 700 كهس بههۆی هێرشهكانی ئیسرائیل له دوای كۆتاییهاتنی ئاگربهستهوه له غهززه كوژراو و برينداربوونه.
کارزان حەیدەر