جۆن كێربی: له هاوكاریكردنی ئیسرائیل ناوه‌ستین
K24 – هەولێر:
جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له پێشكه‌شكردنی هاوكاری ئه‌منی بۆ ئیسرائیل ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
كێربی به تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، له‌میانه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه، وڵاته‌كه‌ی هێڵی سووری بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ دانه‌ناوه و به پێچه‌وانه‌وه هاوكاری سه‌ربازی له بواری جه‌نگی (كۆڵان به كۆڵان) پێشكه‌ش به ئیسرائیل كردووه.
روونیشیكرده‌وه، بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسییه‌كانی حه‌ماس، ئه‌مه‌ریكا هاوكاری ئیسرائیل ده‌كات، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئیسرائیل هه‌نگاوی كرده‌یی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئاگادار بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كێربی گوتیشی: "واشنتن نایه‌وێت ئیسرائیل غه‌ززه داگیربكات، ئه‌م هه‌نگاوه درێژخایه‌ن نییه له رووی ستراتیژییه‌وه، بژارده‌یه‌كی دروستیش نابێت بۆ ئیسرائیلییه‌كان".
له‌باره‌ی داهاتووی غه‌ززه، جۆن كێربی ده‌ڵێت: "به رای بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داهاتووی غه‌ززه ده‌بێت فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن".
ئه‌وه‌شی باسكرد، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتدارێی فه‌ڵه‌ستین كردووه.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15523 فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
دوێنێش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
گوتبوشی: "ئامانج له به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه بریتیه له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".