سەنتەرێک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ لە رانیە دروست دەکرێت

K24 – رانیە

لە قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین سەنتەرێک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ دروست دەکرێت.

د. دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە کوردستان24ی راگەیاند، پڕۆژەی سەنتەری دڵ لە قەزای رانیە، بە گوژمەی سێ ملیۆن و سەدوحەفتاو دووهەزار دۆلار دروستدەکرێت، باڵەخانەی سەنتەرەکە لە پێنج نهۆمی پێکدێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین، گوتیشی: "ئەو سەنتەرە لەلایەن وەبەرهێنەرێکی سنوورەکە دروست دەکرێت، ماوەی تەواوکردنی پڕۆکە 945 رۆژە".

.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لەکاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە
دیزاینی پڕۆژەکە
دیزاینی پڕۆژەکە
کارکردن لە پڕۆژەکە
کارکردن لە پڕۆژەکە