رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان دوو وڵات سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
K24 - هەولێر:
دووباره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، دووباره شه‌ڕ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ر بایجان سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌رمینیا كوژرانی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی به گوللـه‌ی سوپای ئازه‌ربایجان له نزیك سنووری هه‌ردوو وڵات راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا بڵاویكرده‌وه، له‌میانه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان كه چه‌ند مانگێكه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌مڕۆ سه‌ربازێكیان له نزیك سنوور به گوللـه‌ی سوپای ئازه‌ربایجان كوژرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا باسی له‌وه‌شكرد، سوپای ئازه‌ربایجان ته‌قه‌یان له خاڵێكی سه‌ربازی ئه‌رمینیا (له باشووری رۆژئاوای ئه‌رمینیا و نزیك سنووری ئازه‌ربایجان) كردوه.
ئازەربایجان لە مانگی ئەیلوولی رابردوو هێرشیکردە سەر جوداخوازەکانی ئەرمینیا لە ناگۆرنۆ قەرەباخ و بەسەریاندا سەرکەوت، دوای ئەوەش ئەرمینیا لە ترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لەگەڵ دراوسێکەی رەتیکردەوە هاوکاریی جوداخوازەکان بکات.
لەساڵی 2020 دا، شەڕێکی قورسیش لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا روویدا و کوژرا و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە، دواتر بە نێوەندگیری رووسیا شەڕەکە راگیرا، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سێجاری دیكه شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.