حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان چارەسەر دەکات

بەنداوی دەربەندیخان
بەنداوی دەربەندیخان

K24-هەولێر

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاشکرای کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری قەیرانی دارایی، بە زیاتر لە دوو ملیار دینار زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان چارەسەر دەکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە(4-ی کانوونی یەکەمی 2023)، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بەردەوامن لە  چارەسەر کردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان .

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن دیناری  بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخانکردووە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو سەرپەرشتی جێبەجێکردنی دەکات.

وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت، سەرەڕای قەیرانی دارایی، 75٪ ی کارەکانی پرۆژەی چاککردنەوەی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان کە بەهۆی بوومەلەرزەوە پێی گەیشتووە، جێبەجێکراوە و کاری بەردەوامیشی تێدا دەکرێت.

کارزان حەیدەر