جه‌مال كۆچه‌ر: هیچ رێگرییه‌ك بۆ ناردنی 700 ملیاره‌كه نییه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ رێگرییه‌ك بۆ ناردنی 700 ملیاره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نییه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، ناردنی 700 ملیاره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری لێداوه، نه وه‌زیری دارایی عێراق نه‌هیچ كه‌سێكی دیكه مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و بڕیاره رابگرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێم وایه ئه‌م هه‌فته‌یه بڕی 700 ملیاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت".
پێشتریش فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، رێککارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تەواوبوون و ئەم هەفتەیە بڕە پارەکە دەگات.
بە گوتەی فارس عیسا، "بۆ سێ 700 ملیار دینارەکەی دیکە (مووچەی هەر سێ مانگی 10، 11 و 12) لە نزیکترین کاتدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا".