ئێران هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی كوژرانی دوو شاره‌زای سه‌ربازی ئێرانی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له سووریا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵاممان بۆ ئه‌و كاره ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی (سه‌با نیوز)ـی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، رۆژی (شه‌ممه 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كوژرانی دوو ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی به‌هۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل له سووریا بڵاوكرده‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی سوپای پاسداران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی سووریا له ئه‌ركێكی راوێژكاریدابوون، به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل كوژران.
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌تائی و شۆرجه ته‌قی زاده، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ن كه ئیسرائیل له سووریا به ئامانجی گرتن.
له‌مباره‌یه‌وه ناسر كه‌نعانی گوتی، هه‌ر كارێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بكرێت، بێ وه‌ڵام نابێت.