دەنگۆی سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لە چێشتخانە ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 – هەولێر:
بەڕێوه‌بەری شاره‌دێی بەحرکە دەنگۆی سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لە چێشتخانە رەتدەکاتەوە.
تۆڵە مەهدی بەڕێوه‌بەری شاره‌دێی بەحرکە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ماڵێک لە بەحرکە پۆلیسی ئاگادارکردووه‌تەوە، له‌وه‌ی دراوسێیەکی سووریا‌ن هەیە و سەری سەگێکی سەربڕدراویان لای ئه‌و ماڵه بینیووە و راستەوخۆ پۆلیس گەیشتوونەتە ئەو ماڵە سوورییە و تۆمەتباریان دەستگیركردووه.
بەڕێوه‌بەری شاره‌دێی بەحرکە گوتیشی: تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و بە گوتەی تۆمەتبار، فاڵچییەک پێیگوتووە ئەو کارە بە مەبەستی منداڵ بوون ئەنجام بدات، چونکە خێزانەکەی منداڵیی نابێت.
سەبارەت بە سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لە چێشتخانە تۆڵە مەهدی گوتی: ئەم بابەتە بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی گۆشتی سه‌گ له چێشتخانه‌كانی به‌حركه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌شێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.