ئەمەریکا.. لەماڵێکدا تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا

K24 - هەولێر

پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا رایگەیاند، تەوقینەوەیەک لەناو ماڵێکدا لە گەرەکێکی واشنتن دی سی روویدا و لێکۆڵینەوەش لەوبارەوە دەستی پێکردووە.

پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا لێکۆڵینەوەی لەبارەی تەقینەوەیەک دەستپێکرد، کە لەناو ماڵێکدا لە گەرەکێکی واشنتن دی سی روویدا، ئەمەش لەکاتێکدابووە کە پۆلیس فەرمانی پشکنینی ئەو ماڵەیان پێبووە و ویستوویانە بچنە ناوی.

شەوی رابردوو دەنگێکی گەورە بیسترا، هەروەها کارەبای گەرەکەکە و دەورووبەری پچڕا، ئاگرێکی گەورەش لە شەقامێکی نزیک شاری ئالینگتۆن بینرا کە بەهۆی رووباری بۆتۆماک لە واشنتن دی سی جیاکراوەتەوە.

پۆلیسی کارلینگتۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تەقینەوەکە لەکاتێکدا روویداوە، کە گومان لێکراوێک چەند تەقەیەکی کردووە لەناو ماڵەکەدا، دواتر تیمی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان داوە.

پێشتر پۆلیس رایگەیاندبوو لێکۆڵینەوە لە گەڵ پیاوێک دەکەن کە بۆمبێکی لەناو خانووەکەی دا تەقاندووەتەوە.