کونسوڵی بازرگانی چین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر دەکات

K24 – هەولێر

بە مەبەستی هەمەهەنگی زیاتر، کونسوڵی بازرگانی وڵاتی چین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێری کرد.

شێخ کامیل محەمەد، بەرێوەبەری نشینگەی هەولێر، بە کوردستان24ـی رایگەیاند، زیۆ دیمیین، کونسوڵی بازرگانی وڵاتی چین ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێری کرد، بە مەبەستی هەماهەنگی و نزیکبوون لە کاروبارەکان، هەروەها ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییانی وڵاتی چین، بە ئامانجی هاتنی هاووڵاتییانی چین بەتایبەت لە بواری وەبەرهێنەرهێنان کە دێنە هەرێمی کوردستان.

گوتیشی: "ئێمە وەکو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا چەند دەتوانین هاوکاری زیاتریان بکەین، ئەوانیش لای خۆیانەوە بۆ بابەتی ڤیزا، ئۆفەرێکیان هەیە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، کە لە کونسوڵخانەی هەولێرەوە دەتوانن داوای ڤیزای وڵاتی چین بکەن، چیتر پێویست ناکات بۆ ڤیزا بچنە باڵیۆزخانەی  چین لە بەغدا".

.
.

ئا: لاڤین عومەر