سوپای ئیسرائیل: له ده‌ستپێكی هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر غه‌ززه 80 سه‌ربازمان كوژراون
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئیسرائیل له جه‌نگی غه‌ززه به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس كه پشتی به زانیارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل به‌ستووه، رایگه‌یاند، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر غه‌ززه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، بۆ 80 سه‌رباز به‌رز بووه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لین هاستینگز رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له فه‌ڵه‌ستین هۆشداری په‌ڕینه‌وه‌ی جه‌نگی بۆ به‌شی باشووری غه‌ززه دا و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات، سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئیسرائیل كرد، هه‌نگاوی دیكه بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخی غه‌ززه نه‌گرێته‌به‌ر.
میدیا جیهانییه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه بڵاویانكرده‌وه، له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل – لوبنان به‌هۆی بۆردومانی ته‌لئه‌ڤیڤ سه‌ربازێكی لوبنانی كوژرا.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و زیاتر له 16 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
گوتبوشی: "ئامانج له به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه بریتیه له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".