فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌یجیری 85 هاووڵاتی موسڵمان به هه‌ڵه ده‌كوژێت
K24 - هەولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌یجیری له هێرشێكی هه‌ڵه‌دا لانی كه‌م 85 هاووڵاتی سڤیل ده‌كوژێت و به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به‌دوای كه‌سانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه بێسه‌روشوێن بوونه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئاژانسی نیشتمانی به‌ڕێوه‌بردنی له‌ناكاوی نه‌یجیری رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ر به سوپای ئه‌و وڵاته هێرشێكی به هه‌ڵه‌ی له ویلایه‌تی كادۆنا له باكووری نه‌یجیریا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل ئه‌نجام داوه، كه تا ئێستا ته‌رمی 85 كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه و به‌خاك سپێردراون.
ئاژانسی نیشتمانی به‌ڕێوه‌بردنی له‌ناكاوی نه‌یجیری روونیشیكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه بۆ سه‌ر گوندنشینانی به‌شداربووی فیستیڤاڵێكی ئیسلامی بووه و له ئه‌نجامدا ده‌یان كوژراوی لێ كه‌وتووته‌وه و جگه له‌و 85 كه‌سه، ده‌یانی دیكه هێشتا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه پۆڵا ئه‌حمه‌د تینۆبۆ، سه‌رۆكی نه‌یجیر داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كرد و رووداوه‌كه‌ی به‌ئازاربه‌خش ناوبردووه. ئاژانسی نیشتمانی به‌ڕێوه‌بردنی له‌ناكاوی نه‌یجیری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 66 هاووڵاتی دیكه له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
هێزه‌كانی نه‌یجیر ماوه ماوه بۆردوومانی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه به "رێگر و چه‌ته" ناویان ده‌بات و له باكووری ئه‌و وڵاته و باكووری رۆژهه‌ڵاتی دژی حكومه‌ت چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.