سەعدی پیرە: بایکۆت و مانگرتنی مامۆستایان باشترین بژاردە نییە
K24 - سلێمانی:
گوتەبێژی یەکێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات بایکۆت و مانگرتنی مامۆستایان باشترین بژاردە نییە، ده‌شڵێت سزادانی قوتابییان کارێکی هەڵەیە.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بایکۆت و مانگرتنی مامۆستایان باشترین بژاردە نییە و سزادانی قوتابیانیش کارێکی هەڵەیە.
گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، لە سلێمانی و گەرمیان سوپایەک لە قوتابیان لە دەرەوەی قوتابخانەکانن.
سه‌عدی پیره هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، مووچەی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دواش بکەوێت، هەر دەگات، بەڵام لەدەستچوونی ساڵێکی خوێندن بۆ قوتابی هەرگیز ناگەڕێتەوە.
رۆژی (دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023) عومه‌ر محه‌ممه‌دئه‌مین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 23/11/2023 ئه‌نجوومه‌نی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی و هه‌ر ده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوایان له مامۆستایان كرد دوای حه‌فتا رۆژ له ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووره‌كانی سلێمانی، ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داواكارییه‌كه‌یان له سۆنگه‌ی په‌رۆشی و خه‌مخۆرییانه به‌رامبه‌ر به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان و قوتابیان و مامۆستایان.
عومه‌ر محه‌ممه‌دئه‌مین له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، مامۆستایان به‌شێك له قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تییه، كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و بڕیاریان داوه ده‌ست به ده‌وام بكه‌نه‌وه.
عومه‌ر محه‌ممه‌دئه‌مین روونیشیكردووه، له چه‌ندین قوتابخانه‌ی دیكه‌ی سلێمانیش قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه و مامۆستایان گه‌ڕاونه‌ته‌وه پۆله‌كانی قوتابخانه‌كانیان.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ساڵنامه‌یه‌كی نوێ و تایبه‌تی خوێندن بۆ پرۆسه‌ی خوێندن له ده‌ڤه‌ری سلێمانی دروست ده‌كرێت تایبه‌ت وه‌رزه‌كانی خوێندن له ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 به‌وپێه‌ی دوای حه‌فتا رۆژ له ده‌ستپێكردنی خوێندن له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، توانراوه له‌و ناوچانه خوێندن ئاسایی بێت و تاقیكردنه‌وه‌كان زۆربه‌یان ئه‌نجام دراون، به‌م پێیه‌ش ده‌بێت خشته و ساڵنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سنووره‌كانی سلێمانی دابنرێت.
رۆژی یەکشەممە، 26/11/2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە نووسراوێکی فەرمی سەرجەم باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە بنەڕەتییەکان، خوێندنگە ئامادەیی و پیشەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاگادارکردەوە کە رۆژی دووشەممە، 27/11/2023، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی قوتابی و مامۆستایان‌دا دەکرێنەوە و "رەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە".
هاوكات تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بەکوردستان24ـی رایگەیاند "رۆژی دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023، دەست بە دەوام دەکرێتەوە لە سەرجەم باخچەی منداڵان و قوتابخانە سەرەتایی و ئامادەیی و پیشەییەکاندا لەسنووری پەروەردەکەمان و من بەرپرسم لە سنووری خۆم، هیوادارم مامۆستایانی سنووری پەروەردەمان بەدەم داواکەمانەوە بێن."
هاوکات لە نووسراوەکەدا هاتبوو: "ئاماژە بە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات دەکەینەوە لە رێگەی پەیجی قوتابخانە و خوێندنگاکانتانەوە سەرجەم قوتابییان و خوێندکاران و سەرجەم مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ ئاگادار بکرێنەوە رۆژی دووشەممە رێککەوتنی (27-11-2023) دەرگاکانی ناوەندەکانی خوێندن بە روویاندا دەکرێنەوە و رەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە".
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش كرابوو: "داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان دەکەین کە بە نووسراوی فەرمی ئەو هەنگاوانەی گیراونەتەبەر بۆ ئاساییکردنەوەی دەوام سەرجەم ئاستەنگ و کەم و کورییەکانی دەوامکردن ئاراستەی پەروەردە بکەن لە ماوەی سێ رۆژدا".