سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە (6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و نمەباران دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات، پاشان ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و خێراى با مام ناوەند دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:

هەولێر: 20

سلێمانی: 19

دهۆک: 19

کەرکوک: 22

هەڵەبجە: 20

زاخۆ: 19

سۆران: 15

حاجی ئۆمەران: 10

گەرمیان: 25