به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی واشنتنی پارته‌ دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات

سه‌رۆكی كۆنگرێسی لاوانی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی واشنتنی پارته‌ دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات
سه‌رۆكی كۆنگرێسی لاوانی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی واشنتنی پارته‌ دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات

K24 – هەولێر:

فه‌لاح حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی كۆنگرێسی لاوانی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی واشنتنی پارته‌ دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات و هاوکات په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانیش له‌و كۆڕبه‌نده‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.

كۆڕبه‌نده‌كه‌ ساڵانه‌ له‌ واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دەیان سەرۆکی پارتە دیموکراتەکانی جیهان، وەزیر، کۆنگرێسمان و دیپلۆماتكار لەسەرتاسەری جیهان تێیدا بەشدارن و لە رۆژانی 4 تاكو 6ـی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لەم کۆڕبەندەدا چەندین دیداری گرنگ بەنوێنەرایەتی سه‌رۆك بارزانی ئەنجامدەدرێت، جیا له‌ پێشكه‌شكردنی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاماده‌بووان.