ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته 16248 كه‌س
K24 – هەولێر:
راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی غه‌ززه نوێترین ئاماری كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌ته‌كه‌ی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی غه‌ززه، گه‌یشته 16248 كه‌س.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و زیاتر له 16248 فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
گوتبوشی: "ئامانج له به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه بریتیه له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".