ساڵی 2023 بەگەرمترین ساڵ تۆمار کرا

K24 - هەولێر

روانگەی کۆپەرنیکۆسی ئەوروپی رایگەیاند، ساڵی 2023 بە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا تۆمارکراوە.

سامانسا بێرگێس، جێگری بەرپرسی کەشوهەوا، لە روانگەی کۆپەرنیکۆسی ئەوروپی رایگەیاند، ساڵی 2023، بە گەرمترین ساڵ تۆمارکراوە لە مێژوودا، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو، لە رووی کەشوهەواوە باشبوو، بەڵام شەش مانگی ئەمساڵ پێوانەی شکاند و بە گەرمترین ساڵ تۆمار کرا.

گوتیشی: "ساڵی 2023 شەش مانگی دوو وەرزی پێوانەیی لەخۆدەگرێت کە پلەی گەرمی بە بەراورد بە سەردەمی پێش شۆڕشی پیشەسازی 2% پلە بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە ساڵی 2023 گەرمترین ساڵە لە مێژوودا و تۆمارکراوە".

لە راگەیەندراوێکدا ئەوە خراوەتەڕوو، فشاری زیاتر خراوەتە سەر دانوستانە بەردەوامەکانی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان "COP28" کە لە دوبەی بەڕێوەچوو.

ئا: لاڤین عومەر