میدیاکانی ئیسرائیل: نزیکەی 100 سەرباز لە شەڕی غەززە چاوەکانیان لەدەستداوە

K24 - هەولێر

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، نزیکەی 100 سەربازی ئیسرائیلی، بەهۆی بەکارنەهێنانی چاویلکەی پارێزەر لە کاتی شەڕەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، چاوەکانیان بە سەختی برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7-12-2023، کەناڵی "کان"ـی ئیسرائیلی رایگەیاند، بەهۆی بەکارنەهێنانی چاویلکەی پارێزەر لە کاتی شەڕەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، چاوەکانیان بە سەختی برینداربوون دەشڵێت: "لە نێوان 10 بۆ 15%ـی بریندارەکان چاوێکیان یان هەردوو چاویان کوێر بوونە".

جێگای سەرنجە ژمارەی سەربازە کوژراوەکان، تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتووەتە 411 سەرباز کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 10 سەرباز کوژراون.

سێشەممەی رابردوو، فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە غەززە، هێزەکانی ئیسرائیل سەرقاڵی شەڕێکی توندن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.