لە کەرکووک 50  شوێنەوار دۆزرانەوە

کەرکووک
کەرکووک

K24 - هەولێر:

دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق دۆزینەوەی 50  شوێنەوار و شوێنی کەلەپووری لە کەرکووک راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (7ـی کانوونی یەکەمی 2023) دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق رایگەیاند، نزیکەی 50 شوێنی کەلەپووری و شوێنەواری تازەیان لە پارێزگای کەرکووک دۆزیوەتەوە.

دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی کنە و پشکنینی تیمە شارەزاکانی شوێنەوار و کەلەپوور، 15 شوێنی کۆن و 30 خانووی دۆزیوەتەوە کە دەچنە خانەی شوێنەوارە زۆر کۆنەکان.

هادی محەمەد لە لیژنەی کنە و پشکنین رایگەیاند، تیمەکانیان لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە ناوەڕاستی شار و کەناری رووباری زاب دەستیان بە گەڕان کردووە، پێشبینی دەکات بەر لە تەواوبوونی ئەو گەڕەی کنین و پشکنینیان، شوێنی دیکەی کەلەپووری و شوێنەواری کۆن بدۆزنەوە.

کارزان حەیدەر