نوێنەری قەرەبووکراوانی گوندی کۆری: سوپاسی خەمخۆری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین

شوان حەمەد، نوێنەری قەرەبووکراوانی گوندی کۆری
شوان حەمەد، نوێنەری قەرەبووکراوانی گوندی کۆری

K24 - هەولێر:

شوان حەمەد، نوێنەری قەرەبووکراوانی گوندی کۆری، دەڵێت: "سوپاسی خەمخۆری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، چونکە بە واژۆی بەڕێزیان ئێمە گەڕاینەوە بۆ شوێنی خۆمان".

شوان حەمەد، نوێنەری قەرەبووکراوانی گوندی کۆری بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ئێمە لە شوێنێکی دیکە بووین و بە واژۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕاینەوە بۆ شوێنی خۆمان، لە هەمان شوێن رێکارەکان دەستیپێکرد بۆ تاپۆکردنی زەوییەکانمان".

هاوکات راشیگەیاند، سوپاسی خەمخۆری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و خاوەنی ئەم زەوییانە لە چین و توێژی هەژارانی ناو کۆمەڵگەن بۆیە ئەم قەرەبووکردنەوەیە بۆیان زۆر گرنگ بوو.

لەبارەی چوونی خزمەتگوزاری بۆ ئەو زەوییانە و دروستکردنی خانوو لەسەریان، نوێنەری قەرەبووکراوانی گوندی کۆری، گوتی: ئەوانەی خاوەنی ئەم زەوییانەن 90%ـی خەڵکی کەمدەرامەتن.

شوان حەمەد، گوتیشی: "بەڵێنمان پێدراوە ساڵی نوێ خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکان دابیندەکرێت، لە ئێستادا کێشەی سەرەکیمان ئاوە هیوادارم بە زووترین کات بۆمان دابین بکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (7ـی کانوونی یەکەمی 2023) لە رێوڕەسمێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رێپێدانی بە چوار هەزار و 200 خێزان دا بۆ ئەوەی بتوانن له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی قه‌ره‌بووی گوندی كۆریی لە هەولێر خانوو دروستبکەن، لای خۆیەوە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، "ئەمڕۆ دڵی چوار هەزار و  200 خێزانمان خۆشکرد و لەخزمەتکردنیان بەردەوام دەبین".