ئه‌مريكا داواى راگرتنى شه‌ڕى حه‌له‌ب ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى داواى له رووسيا و هاوپه‌يمانه‌كانى رژێمى سووريا كرد، له كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى حه‌له‌بدا هێور بن و دان به خۆيان‌دا بگرن، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ رووسيا ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكرده‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، يه‌كى ئاب، به شێوه‌يه‌كى مه‌بده‌ئى ده‌ستپێكى قۆناغى راگوزه‌ره له سووريا و كاتێكى زۆر به هه‌ده‌ر درا له چاوه‌ڕوانى راگرتنى شه‌ڕ و راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست.
له به‌رامبه‌ردا مۆسكر ده‌ستبه‌جێ ره‌تيكرده‌وه، رژێمى سووريا ده‌ست له ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى هه‌ڵبگرێت.
سێرگى رياباكۆڤ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئه‌و داوايه‌ى ئه‌مريكاى ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند، هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى مه‌يدانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د كه به پشتيوانى ئێمه به‌ده‌ستهاتووه، ئه‌مريكاييه‌كان به پشت به‌ستن به شێوازى پێچ و په‌ناكردن، داوامان لێده‌كه‌ن شه‌ڕ له دژى تيرۆريستان بوه‌ستێنن.