هێزە ئاسمانییەکانی عێراق 3  چەکداری داعش لە دۆڵی زەغیتۆن بە ئامانج دەگرن

بە ئامانج گرتنی تیرۆریستانی داعش
بە ئامانج گرتنی تیرۆریستانی داعش

K24-هەولێر:

 لە هێرشێکی ئاسمانیدا، فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق 3 چەکداری داعش لە دۆڵی زەغیتۆنی سەربە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بە ئامانج دەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە(7-ی کانوونی یەکەمی 2023)، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، فڕۆکە جەنگیەکانی F12 ی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی عێراق، گورزێکی کوشندەیان لە شانەیەکی تیرۆریستی دا لە دۆڵی زەغیتۆنی سەر بە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاشکرای کردووە، گورزی فڕۆکە جەنگیەکان 3 چەکداری سەر بە داعشی کردۆتە ئامانج، دەشڵێ: ئەوە ئاماری سەرەتایی هێرشە ئاسمانیەکەی ئەمڕۆیە.

کارزان حەیدەر