پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سۆران پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، " بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون".

سەرۆک بارزانی پرسە و سەرخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە کردووە و دەڵێت: "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات.

انا للە و انا الیه راجعون

 

مسعود بارزانی

8ی کانوونی یەکەمی 2023