ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت جۆن كيرى سه‌ردانمان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان واده‌ى سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى بۆ وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، بڕياره له 21ى ئه‌م مانگه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى وه‌ك يه‌كه‌م به‌رپرسى پله باڵاى خۆرئاوايى له دواى كوده‌تاكه‌ى توركياوه سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره بكات.
ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركيا له كاتێكدايه كه مارك تۆنه‌رى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێشتا ئه‌و زانياريانه‌ى ئه‌ردۆغانى پشتڕاست نه‌كردوونه‌ته‌وه.
پێشتر ئه‌ردۆغان گله‌يى ئه‌وه‌ى ده‌كرد له دواى كوده‌تاى 15ى ته‌مموزى رابردووه‌وه هيچ به‌رپرسێكى خۆرئاوايى به گشتيى و ئه‌وروپايى به تايبه‌تى سه‌ردانى توركيايان نه‌كردووه.