عێراق له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانایه كه زۆرترین منداڵی شیره‌خۆر تێیدا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
گۆڤارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین منداڵی شیره‌خۆری تێدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌فغانستان له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌نده‌كه دایه.
گۆڤاری سی وۆرڵد "Ceoworld Magazine" له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه، عێراق له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین منداڵی شیره‌خۆر تێیدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
گۆڤاره‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، عێراق له له كۆی 277 وڵات‌دا، له ریزبه‌ندی 81ـه‌مین دێت له گیانله‌ده‌ستدانی منداڵانی شیره‌خۆر له ساڵی 2024ـدا.
گۆڤاره‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، ئه‌وه پله‌یه بۆ عێراق پله‌یه‌كی مه‌ترسیداره و كه‌وتووه‌ته پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین منداڵی شیره‌خۆر تێیدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سی وۆرڵد له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵانی شیره‌خۆر له عێراق گه‌یشتووه‌ته 19.2، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له كۆی هه‌زار منداڵانی زیندوو.
ئه‌و گۆڤاره باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و ئاماره هه‌موو ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له ساڵێك كه‌متره، ده‌شڵێت تێكڕای بارودۆخی منداڵانی كه‌متر له یه‌ك ساڵ له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا خراپتر بووه.
سی وۆرڵد هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌فغانستان به رێژه‌ی 103.1 له هه‌ر هه‌زار منداڵێك له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دایه و سلۆڤینیاش له تێكڕای مردنی 1.5 بۆ هه‌ر هه‌زار منداڵێك، ریزبه‌ندی كۆتایی گرتووه.