سامان عارەب بۆ کوردستان24 : رەوشی تەناهی وای کردووە زۆرترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت

سا،ام عارەب
سا،ام عارەب

K24-هەولێر:

بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ئاشکرای دەکات، رەوشی تەناهی و ئاسانکاری لە یاساکانی وەبەرهێنان وای کردووە، زۆرترین رێژەی وەبەرهێنان و پرۆژەی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

ئەمڕۆ شەممە(9ی کانوونی یەکەمی 2023)، سامان عارەب، بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە کوردستان 24 ی راگەیاند،

بەپێی کارنامەی خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، فرە چەشنکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان و سەرچاوەکانی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی یەکەم وەرگیراوە ، لەسەر ئەو بنەمایە پلانی 20-30 یمان راگەیاند، دەشڵێ: ئەو پلانە تایبەتمەندیی تەواوی ئەو پرۆژانەی دیاریکردووە کە وەبەرهێنەران دەیانەوێت پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە شاری هەولێر ئەنجامی بدەن، ئاشکرای دەکات، ئەو ئاسانکاریانەی لە یاسای وەبەرهێناندا هاتووە لە تەرخانکردنی زەوی ، لەگەڵ چەند لێخۆشبوونێکی گومرگیی بۆ هێنانە ناوەوەی ئەو پێویستی و کەلوپەلانەی پێوستن بۆ کارگە و پرۆژەی وەبەرهێنەران کە هیچ رسوماتێک نادات، لەگەڵ ئەوەش بۆ ماوەی 10 ساڵ پرۆژەکەی لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت، لەگەڵ چەندین ئاسانکاری دیکە کە لە یاسای ژمارە 4  ی ساڵی 2006 ی وەبەرهێناندا هاتووە.

سامان عارەب ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر کار لەسەر ئەو پرۆژانە کراوە کە پێویستی هەرێمی کوردستانن، هەر لەبەر ئەوە چەندین پرۆژەی ستراتیژی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەیان بۆ داندرا و لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەوابوون، بەتایبەت لە کەرتی کشتوکاڵدا چەندین پرۆژەی ستراتیژی ئەنجامدران وەک پرۆژەی سایلۆکان کە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، هەروەها پرۆژەی کەرتی ئاسن و پیشەسازی و پرۆژە گەشتیارییەکان، رایگەیاند، لەگەڵ ئەو پرۆژە ستراتیژیانە، کار لەسەر پرۆژەکانی بواری ژینگە و خوێندن و کارەبا و زۆرترین پرۆژە لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە.

لەبارەی راکێشانی وەبەر‌هێنەری زیاتر بۆ کوردستان، بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی ئەو کۆنفرانسە نێوەدەوڵەتیانەی شاندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری تێدا دەکەن و، لە رێگەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتانیش لە هەرێمی کوردستان کە یاسای وەبەرهێنان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانیان بۆ روونکراوەتەوە، لەگەڵ ئەو دڵنیاییەی پێیان دەدرێت بەوەی ناوچەیەکی ئارامە و ژینگەی سیاسی و ئابووری لەبار هەیە، سەرنجی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران کەتۆتە سەر هەرێمی کوردستان ، هەر لەبەر ئەوە لەدوای ساڵی 2006  ەوە، وەبەرهێنەرانی عێراقی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ دەبن و وەبەرهێنان دەکەن، ئەو سەرمایەگوزارییەی لە هەولێر کراوە، لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق نەکراوە، بۆیە 67٪  پرۆژەکانی وەبەرهێنەران لە هەولێرە .

سامان عارەب راشیگەیاند:20 ٪ کۆمپانیاکانی بیانی وەک ئیمارات و کوەیت و سعودیە لە هەرێمی کوردستانن و  بە نیازن پرۆژەی گەورە و ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر ئەنجام بدەن، جگەلە وەبەرهێنەرانی بەریتانی و ئەمریکیش کە دەیەنەوێت پرۆژە ئەنجامبدەن.

کارزان حەیدەر