ئەردۆغان: بە بەرچاوی هەمووان لە غەززە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت

K24 – هەولێر

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ رەخنەی توند لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت و دەڵێت: ئەو شوێنەی کە بە بەرچاوی هەمووان جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤی تێدا پێشێل دەکرێت، غەززەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەکاتی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە ئیستانبوڵ رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "دژایەتی ئیسلام و بیانییەکان کە وەک ژەهرێک بیری رۆژئاواییەکانی گەمارۆ داوە، لەسەرووی هەموو هەڕەشەکانە دژ بە مافەکانی مرۆڤ".

گوتیشی: "لە راستیدا دادپەروەری بۆ جیهان دەستەبەر دەکرێت، بەڵام بە بێ ئەمەریکا، چونکە ئەمەریکا لە پاڵ ئیسرائیلدا جێی گرتووە، لەمەودوا چیتر مرۆڤایەتی بە ئەمەریکا ناڵێت، چ وڵاتێک پاڵپشتی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ دەکات".

ئەردۆغان، راشیگەیاند: "

سەرۆککۆماری تورکیا، گوتی: "پەرەسەندنی ئەو توندوتیژییە بەربەرییە و هاواری بێتاوانەکان بە ئاماژەیەک بۆ نزیکبوونەوە لە خاڵێکی وەرچەرخان دەبینین".

ئەردۆغان رەخنەی لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و ئاماژەی بەوەدا: "جارێکی دیکە بۆمان سەلمێندرا کە جیهان گەورەترە لە پێنج، مەرجە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان چاکسازی تێدا بکرێت. بەم نەتەوە یەکگرتووانە و بەم ئەنجومەنە ئاسایشە، مرۆڤایەتی ناگات بە هیچ شوێنێک".