روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

تەندروستی هەولێر
تەندروستی هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی گوتەی نەخۆشێک لە یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن روونکردنەوە دەدات و زانیارییەکانی ئەو دیدارە رەتدەکاتەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "سەبارەت بە دیداری  نەخۆشێک لە یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن، گوایە لە بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کێشەی نەبوونی ئاو هەیە و گرفتی شوشتنی گورچیلەیان  بۆ دروستکردووە. ئێمە بۆ رای گشتی و هاووڵاتییان روونی دەکەینەوە، ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی (10) ساڵە کە دانیشتووی قەزای کۆێیە و هەفتانە بۆ ماوەی سێ جار  لە سێ رۆژدا  شوشتنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرێت بەپێی رێکاری زانستی پزیشکی و لەڕێگەی ستافی شارەزای ئامێری شوشتنی گورچیلە، کە هەر نەخۆشێک پێویستی بە (4) چوار کاتژمێر هەیە بۆ تەواوی  شوشتنی گورچیلەکە، بۆیە زانیاری لە کاتی دیدارەکە دوورە لە راستی و هۆکاری شوشتنی گورچیلەی  بۆ دووکاتژمێر  دەگەڕێتەوە، بۆ هاوڵی نەخۆشەکە کە بەبێ پرسی پزیشک و کارمەندانی بەشی گورچیلەی دەستکرد دەستکاری ئامێرەکەیان کردووە، بۆ دوای دوو کاتژمێر لە دەستکاریکردن و تێکدانی سیستەمی کارکردنی ئامێری شوشتەکە دوای هەوڵدان بۆ خستنەوەی کارو رێکخستنەوەی ئامێرەکە ماوەی زانستی نەخۆشەکە تەواو بووە و نۆرەی نەخۆشی دواتر بووە بۆ شوشتنی گورچیلە".

تەندروستی هەولێر: "شایەنی باسە رۆژانە (200) نەخۆش بۆ مەبەستی شوشتنی گوچیلە سەردانی هەردوو بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نێو باڵەخانەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و بەشی گورچیلەی دەستکرد کە دەکەوێتە پشت فریاکەوتنی رۆژئاوا لەڕێگەی (60) ئامێری شوشتنی گورچیلە پڕۆسەکە ئەنجامدەدرێت".