ئینفۆگرافیک.. زیانە کولتووری و رۆشنبیرییەکانی کەرتی ‌غەززە

K24 – هەولێر:

لە دەستپێکی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کەرتی غەززە و شوێنە کولتووری و رۆشنبیرییەکانی ناوچەکە کەوتووە.

بەگوێرەی ئامارەکان، 20 شوێنەوار و مۆزەخانەی غەززە، هەروەها 12 ناوەندی رۆشنبیری و نۆ ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە و سێ ستۆدیۆی هونەری و دوو مزگەوت و سێ کڵێسای دێرین زیانیان پێگەیشتووە.

لەلایەن خۆیەوە، تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی ئیسرائیل و حەماس، زیاتر لە 17 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و ژمارەی بریندارانیش 46 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

تێدرۆس ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەشدا، سیستمی تەندروستیی غەززە بە چۆکدا هاتووە، لە کۆی 36 نەخۆشخانە تەنیا 14یان کار دەکەنە و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیش هەیە.