لاڤرۆڤ: به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا رووسیا زیاتر به‌هێز بووه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، رووسیا زیاتر سه‌ركه‌وتوو و به‌هێزتر بووه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌ندی ده‌وحه (له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه) رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی به‌هێزبوون و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ناپلیۆن و هیتله‌ردا، رووسیا به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه زیاتر به‌هێز بووه.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كاتێك هه‌موو ئه‌وروپا بۆهێرشكردنه‌سه‌ر رووسیا به‌سه‌ركردایه‌تی هیتله‌ر یه‌كیانگرت، ئێمه به‌هێزه‌وه سه‌ركه‌وتین و لێی ده‌رچووین.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی رووسیا هه‌ڵیگیرساندووه و له‌و رێگه‌وه ئۆكرانیای به‌كارهێناوه، ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت رووسیا له جاران به‌هێزتر بووه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، ئاماری سەربازە کوژراوەکانی رووسیا لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 273 هەزار و 980 سەرباز.