عێراق و سعوودیە جێگیرکردنی بڕگەی "نەوت و گاز" لە رێککەوتنی کۆتایی کۆپ28 رەتدەکەنەوە

K24 - هەولێر

هەر یەکە لە عێراق و سعوودیە و وڵاتانی هاوپەیمانی هەناردەکاری نەوت رەتیان کردەوە، دۆسیەی نەوت و گاز و دەستبەرداربوونی لە رێککەونتی کۆتایی کۆپ28 جێگیر بکرێت.

دوو رۆژ پیش کۆتایی هاتنی لوتکەی کۆپ28، وڵاتانی هەناردەکاری نەوت دووچاری گوشارێکی پێشبینی نەکراو بوون، کە لە مێژووی بەڕێوەچوونی لوتکەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا هاوشێوەی نەبووە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە چاخی نەوت و گاز بهێنن.

لە لوتکەکەدا جاسم عەبدولعەزیز وەزیری ژینگەی عێراقی رایگەیاند، کەمکردنەوەی پلە بە پلەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز پشێوی لە ئابووری جیهان دروستدەکات و نایەکسانی لەنێوان وڵاتان فراوانتر دەکات.

بەشداربووانی لوتکەی کۆپ28 پێیان وایە، سووتاندنی نەوت و گاز لە دەستپێکی سەدەی 19ـەوە هۆکاری سەرەکییە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.