وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ته‌نیا له یه‌ك خاڵدا كۆكین
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ته‌نیا له‌یه‌ك خاڵدا كۆكن، ئه‌ویش تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ باوه‌ڕیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین نییه.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، ته‌نیا شتێك كه ئێمه و ئیسرائیل كۆده‌كاته‌وه، ئه‌ویش هه‌ردوو لا باوه‌ڕمان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پێشنیازی ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ دیاریكردنی داهاتووی فه‌ڵه‌ستین كردووه. داواشیكرد، له‌كاتی راپرسییه‌كه ته‌نیا رێگه به نه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بدرێت، كه به‌ر له ساڵی 1948 له فه‌ڵه‌ستین ژیاون.
دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر، ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردان له جه‌نگی غه‌ززه ناكات، ته‌نیا له‌و كاتانه نه‌بێت كه ئه‌گه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ هێرشبكاته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی یاخوود زیان به هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نێت.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو دەستیپێکرد، کە بووه هۆی كوژرانی 1200 ئیسرائیلی و زیاتر له 18 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ژن و منداڵن.