یه‌كه‌مین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بیره له ئیمارات ده‌كرێته‌وه
K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات رێگه به دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بیره ده‌ده‌ن له ئه‌بو زه‌بی، به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌م وڵاته دروستكردنی بیره ده‌بێته یاسایی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) میدیاكان بڵاویان كردووته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات بۆ یه‌كه‌م جار رێگه به دامه‌زراندنی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بیره ده‌ده‌ن له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی.
بڕیار وایه ئه‌م كارگه‌یه له‌م مانگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له دوورگه‌ی ماری بكرێته‌وه. هاوكات حكومه‌تی ئیمارات رووخسه‌تی به چێشتخانه‌ی "Craft by Side Hustle" داوه بۆ ئه‌وه‌ی بیره بفرۆشێت كه هه‌ر له هه‌مان شوێندا دروست ده‌كرێت و نرخه‌كه‌ی 12.25 دۆلار ده‌بێت له‌پاڵ خواردن و خواردنه‌وه‌كانی دیكه.
میدیا جیهانییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به دروستكردن و فرۆشتنی ئه‌و جۆره ماددانه، به‌شێكه له گۆڕانكارییه‌كان سه‌باره‌ت به یاسا كۆنسێرڤاتۆرییه‌كان له ئیمارات و وڵاتانی ناوچه‌ی كه‌نداو و ده‌وروبه‌ری، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رگا به رووی ئابوورییاندا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه به ته‌نیا پشت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌به‌ستن.
ئێستا فرۆشتنی بیره و هه‌ر جۆره ئاره‌قێك له دوبه‌ی بووه‌ته بابه‌تێكی ئاسایی و له زۆربه‌ی چێخشانه و یانه شه‌وانه‌كان به ئاشكرا ده‌كڕدرێت، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه‌ی پێیان نادرێت ئه‌و كاره بكه‌ن.