قه‌ته‌ر ناوچه‌یه‌ك بۆ پاراستنی باڵنده ده‌گمه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و باس له گرنگی هه‌بوونی ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی باڵنده ده‌گمه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ حوسێن بن عه‌لی فه‌زاله، كونسوڵی گشتی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گرنگی هه‌بوونی ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی باڵنده ده‌گمه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرا، كه ساڵانه له وڵاته دووره‌كانه‌وه له‌نێوان وڵاتان و كیشوه‌ره‌كاندا كۆچ ده‌كه‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌كێكن له‌و ناوچانه‌ی ئه‌و جۆره باڵندانه به‌سه‌ر ئاسمانه‌كانیاندا تێپه‌ڕ ده‌بن.
شاندی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به‌هۆی گرینگی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و جۆره باڵندانه، داوای به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له ده‌شته‌كانی شه‌مامك و كه‌ندێناوه له سنووره‌كانی هه‌ولێر و له‌سه‌ر رووبه‌ڕێكی فراوانی زه‌وی بۆ باڵنده تایبه‌ته‌كان دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له له‌ناوچوون بپارێزرێن.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پشتیوانی خۆی و ده‌سته‌كه‌ی بۆ پڕۆژه قه‌ته‌رییه‌كه دووپات كرده‌وه و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
رۆژی 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، حوسێن بن عەلى فەزالە، مامەڵەى فەرمی دەستبەکاربوونى وەک کۆنسوڵى گشتی قەتەر لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، پێشکەش بە عەمار داوود، سەرۆکى فەرمانگەى مەراسیمەکانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق کردووە، کە وەکو کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەستبەکاربێت.