دانیمارك مۆڵگه‌كانی داعش له ره‌ققه بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای دانیمارك ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌كه، چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشییان له سووریا كردوه‌ته‌وه ئامانج، به‌مه‌ش دانیمار بازنه‌ی چالاكییه‌كانی سوپا، له شه‌ڕی دژا داعش فراوان ده‌كه‌ن، به‌وپێه‌ی پێشتر ته‌نها له عێراق مۆڵگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان بۆردومان ده‌كرد.
راگه‌یه‌ندراوێك سوپای دانیمارك ئاماژه به‌وه ده‌كات، چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌و وڵاته، له جۆری ئیف 16، چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشییان، له ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی رێكخراوه‌كه له سووریا، كردووه‌ته ئامانج.
دانیمارك یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.