ناوی پاڵێوراوان بۆ دامەزراندن لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە

دامەزراندن
دامەزراندن

K24 - هەولێر:

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ناوی پاڵێوراوان بۆ دامەزراندن لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (12ـی کانوونی یەکەمی 2023) وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەمیانەی راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوایی راگەیاندنی كۆمەڵێك هەلی كار لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ فەرمانگەكانی دەستەبەری و راهێنان لە ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ، راپەڕین و بنكەكانی قەرزی بچووك لە ئیدارە سەربەخۆكان و قەزاكانی ئامێدی، چەمچەماڵ، ئەنجامدانی پرۆسەی پاڵاوتن بۆ فۆڕمەكانی دامەزراندن كرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، ناوی کاندیدان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵبەندی دانراو ناوییان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لەم خشتانەی خوارەوە رادەگەیەنین، هەر پێشكەشكارێك کە فۆڕمی دامەزراندنی پڕکردووەتەوە و خۆی  بە مافخوراو دەزانێت دەتوانێت لە ماوەی سێ رۆژدا تانەی خۆی پێشكەش بكات.

1
2
زاخۆ
3
چەمچەمـاڵ
4
ئاکرێ
1
ئامێدی
6
راپەڕین
7
زاخۆ
8
راپەڕین