بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای دهۆك روویدا

پێوه‌ری رێخته‌ر
پێوه‌ری رێخته‌ر

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ باكووری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك روویدا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، كاتژمێر 03:31:41 خوله‌كی ئه‌مڕۆ 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ باكووری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك روویدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 3.5 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و له‌لایه‌ن دانیشتوانی پارێزگای دهۆك هه‌ستیپێكراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ زیانی گیانی و ماددی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌كراوه‌.