ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
K24 – به‌غدا:
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی سبەی تەرخانکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، بەڵام تا ئێستا لایەنە سووننەکان لەنێو خۆیاندا لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتونەتە رێککەوتن، ژمارەیەک پەرلەمانتاریش لەدادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکردووە و دەڵێن دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان پێچەوانەی پەیرەوی ناوخۆییە و نایاساییە و هه‌ندێكیش پێیانوایه دانیشتنه‌كه دوا بخرێت.
نزیکەی مانگێکە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی بۆ لەسەر کارلادانی محەممەد حەلبووسی، کورسی سەرۆکی پەرلەمانی بە بەتاڵی هێشتووەتەوە و ناکۆکییەکانی نێو ماڵی سووننەش بەجۆرێکە، نەیانتوانیوە کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە دیاریبکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، حزبی تەقەدومی محەممەد حەلبووسی و پارتی عەزمی خەمیس خەنجەر بەجیا کاندیدیان هەیە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانیش دەیانەوێ کاندیدی نزیک لە خۆیان ئەو پۆستە وەربگرێت، کوردیش چاوەڕێیە سووننەکان لەنێو خۆیاندا بگەنە رێککەوتن تاکو دەنگ بە کاندیدێک بدەن، چونکە ئەو پۆستە بەموڵكی سووننەکان دەزانن.
سیپان شێروانی ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پارتی ته‌قه‌دووم و سیاده له نێوان خۆیان بۆ دیاریكردنی كاندیدێك رێكبكه‌ون، ئه‌وا به‌یانی پرسی دیاریكردنی سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ریش رێكنه‌كه‌ون، ره‌نگه دوابخرێت.
هه‌روه‌ها عامر عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئەم دانیشتنانە هەمووی نایاسایین و سکاڵامان تۆمارکردووە و دەبێت دادگا بڕیاری کۆتایی بدات .
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لەدوای نەمانی سەرۆک، دەبێت دانیشتنی دواتر سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بۆیە ژمارەیەک پەرلەمانتار لەدادگای فیدراڵی سکاڵایان لەسەر سێ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان تۆمارکردووە و دەڵێن دانیشتنی رۆژی چوارشەممەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان نایاسایییە.
رۆژی 14 تشرینی دووەم، دادگای فیدراڵی عێراق بەتۆمەتی “ساختەکردنی نووسراوی فەرمی” محەممەد حەلبووسی لەپۆستی سەرۆکی پەرلەمان لابرد.