رۆمانی "تاوانی پیرۆز" بڵاوکرایەوە
K24 – هەولێر:
رۆمانی "تاوانی پیرۆز" لە دوو توێی 592 لاپەڕەی قەبارەی مامناوەند پێکهاتووە.
کوردۆ شابان، نووسەر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ناوەڕۆكی رۆمانی "تاوانی پیرۆز"، ماوەی شەش ساڵە كاری تێدا دەكەم، لە كۆمەڵایەتی، سیاسی و فكرییە و بە رێبازی ریالیزم نووسراوە، هەروەها باسی دۆخێكی نزیكی كوردستان دەكات.
کوردۆ شابان، نووسەر؛ خاوەنی نۆ کتێبە و ئەم کتێبە سێیەمین كتێبی ئەدەبی نووسەرە، پاش كۆمەڵەچیرۆكێك و وەرگێڕانی رۆمانێك.
ئا/ لاڤين عومەر