راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات
K24 - هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ناكۆكییه‌ك له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه دروست بوو.
بڕیار وایه جه‌یك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی سه‌ردانی ئیسرائیل بكات، له‌دوای ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌ك له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی غه‌ززه له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ دروست بوو.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌دریان واتسۆن، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و "حكومه‌تی جه‌نگی ئیسرائیل" و ئیسحاق هرتسۆگ، سه‌رۆكی ئیسرائیل ده‌كه‌وێت.
له‌لای خۆیه‌و ناتانیاهۆ دانی به بوونی "ناكۆكی" له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناوه سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی غه‌ززه له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی ئێستای نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له‌وه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین حوكمی هه‌ر یه‌ك له غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوا بكات.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) ئه‌شره‌ف ئیسماعیل قودره، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 18 هه‌زار و 608 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار و 594 كه‌س.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە تائێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.