شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا  داوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ نا دادپه‌روه‌ری‌ ‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی‌ خاوەن بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی دەکات

شاخەوان عەبدولڵا
شاخەوان عەبدولڵا

K24 – هەولێر :

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پەرلەمانی عێراق داوای‌ له‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراقی فیدراڵ کرد، پرسی‌ نا دادپه‌روه‌ری‌ ‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی‌ خاوەن بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی و هاوشێوه‌كانیان چارەسەر بکرێت کە لە هەمان پلەی وه‌زیفین، لەگەڵ‌ زامنکردنی مافه‌كانیان به‌پێی‌ رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لەچوارچێوەی دیدارێکی لەگەڵ ‌شاندێكی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ناوه‌ندی‌ لابردنی‌ ناداپه‌روه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌ڵگرانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكانی‌ عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، داوای لە حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراقی فیدراڵ کردووە، پرسی‌ نا دادپه‌روه‌ری‌ ‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی‌ خاوەن بڕوانامه‌ی‌ ئاماده‌یی و هاوشێوه‌كانیان چارەسەر بکرێت کە لە هەمان پلەی وه‌زیفین.

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا  نوسینگه‌كه‌ی راسپاردووە نوسراو بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بکەن لەپێناو نەهێشتنی زیان له‌سه‌ر ئه‌و توێژە به‌پێی‌ رێكاره‌ ئیداری‌ و رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان.

کارزان حەیدەر