نەتەنیاهو بۆ سولیڤان: جەنگمان بۆ سەر حەماس بەردەوام دەبێت تا دەگەینە سەرکەوتن

بنیامین نەتەنیاهو و جیک سولیڤان
بنیامین نەتەنیاهو و جیک سولیڤان

K24 – هەولێر :

بنیامین نەتەنیاهو بە جیک سولیڤانی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای گوت: لە جەنگمان بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس بەردەوام دەبین تا دەگەینە سەرکەوتن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ( 14 ی کانوونی یەکەمی 2023)، جیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەردانی بۆ ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێی گوت: لە جەنگمان بۆسەر بزووتنەوەی حەماس بەردەوام دەبن تا دەگەنە سەرکەوتن.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو بە جیک سولیڤانی گەیاندووە کە هەڕەشەیەکی هەرێمی هەیە، بەتایبەتیش گرووپەکانی سەر بە ئێران وەکو ( حزب اللە) لە لوبنان و گرووپی حوسییەکان لە یەمەن، لەگەڵ ئەوەش باسی لە دڵنیایی گەڕانەوەی بارمتەکانی لە دەستی حەماسدان، هەروەها بەردەوامی

بەپێی بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو دەڵێ: بە هاوڕێ ئەمریکییەکانمان گوت کە سەربازە ئازاکانمان لە خۆڕایی نەکەوتن، لە کەوتنی بە ئازاری ئەوانیش نەخشەی باشترمان بۆ بەردوامیدان بە جەنگ داڕشتووە تا دەگەینە سەرکەوتن.

لە بەرامبەردا، جیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە، گرنگە جەنگی غەززە لە کاتێکی کەمتر وەکو هەفتە تەواو بکەن، نەوەک مانگ.

کارزان حەیدەر